Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
02 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
نیویۆرك – AA
نووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، فرێد ریان گوتارێكی به ناوی "دوای تێپه‌ڕینی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر كوشتنی جه‌مال خاشقچی-دا تره‌مپ (هێشتا) هیچی نه‌كردووه".
ریان له گوتاره‌كه‌یدا كه له واشنتۆن پۆست بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه رۆژنامه‌وانی سعوودی خاشقجی بووه‌ته قوربانی "پلانێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو" كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ راییكردنی كاره فه‌رمییه‌كانی هاوسه‌رگیری سه‌ردانی كۆنسولخانه‌ی سعوودیه‌ی له ئیستانبوڵ كردبوو و نووسیوویه‌تی "نه‌ده‌بوو چاره‌نووسی نووسه‌ری واشنتۆن پۆست، جه‌مال خاشقجی به‌مجۆره دڵته‌زێنه بێت. ئێستا دوای تێپه‌ڕینی نیو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ترسناكه‌دا ئیدی پێویسته هه‌نگاو بندرێت له‌مباره‌یه‌وه".
له گوتاره‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه كه هێشتا ته‌رمی خاشقجی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و حكوومه‌تی سعوودیه هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه گوته‌ی لێكدژی بڵاوكردۆته‌وه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه كه ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی رۆژئاوا له سعوودیه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
لە وتارەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، لەبارەی رێكارەكانی هەواڵگریی ئەمریكا و كۆنگرێس و تاوانی كوشتنی خاشقجی-یەوە، بەئەركی خۆی هەستاوە و لە دەقەكەیدا هاتووە:
"بەڵام حكوومەتی ترەمپ چیرۆكێكی زۆر جیاواز دەنووسێت. بەرپرسانی كۆشكی سپی، گوتەی رەخنەئامێزیان بەكارهێناوە و سزای سووكیان داوە، بەڵام لەبارەی سزادانی واتاداری سعوودیەوە كارێك نەكراوە. حكوومەتی ترەمپ بۆ درێژەدان بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ جێنشینی سعوودیە، بەڵگەنامەكانی بەردەستی CIA پەردەپۆشكردووە و وەلای ناون".
وتارەكە جەختیكردووەتەوە كە وەڵام نەدانەوەی پێویستی ترەمپ لەبارەی تاوانی كوشتنی خاشقجی-یەوە، تەنها یاساكانی پێشێلنەكردووە، بەڵكو زیانیشی متمانەبوون بە ئەمریکا گەیاندووە. هەروەها وتارەكە فرۆشتنی چەكی بە سعوودیە بە هۆكاری بێدەنگیی ترەمپ داناوە لەوبارەوە.