Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
جنێڤ - AA
ریپۆرتەری تایبهتی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبهت بە دۆسیەی ئهو كوشتنانهی بێ دادگایکردن و ئارهزوومهندانه ئهنجامدهدرێن، ئاگنیس کالامارد راپۆرتێكی لهبارهی کوشتنی رۆژنامهنووسی سعوودی، جەمال خاشقجی بڵاوکردەوە.
له راپۆرتی تایبهت به کوشتنی جەمال خاشقجی-دا هاتووه "کوشتنی خاشقجی لە بەرپرسیارێتی دەوڵەتی سعوودیەدا سەپاندنی سزایە بەبێ دادگایکردن. بە هۆی خراپ بەکارهێنانی جیاکارییە دیپلۆماتییەکان، پێویستە سعوودیە داوای لێبوردن لە حکوومەتی تورکیا بکات. بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی خاشقجی، پێویستە ئەمریکا لە رێگەی FBIەوە لێپێچینەوە دەست پێ بکات. بەڵگەی متمانەپێکراوە هەیە بۆ ئەوەی لێپێچینەوە لە بەرپرسانی باڵای سعوودیە بکرێت کە جێنشینی سعوودیەش لەنێویاندایە".
ئاگنیس کالامارد به پێویستی دهزانێت کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لێپێچینەوەی سزادان دەربارەی کوشتنی جەمال خاشقجی دەست پێ بکات.
ههروهها له راپۆرتهكهدا هاتووه "سزاکانی پەیوەست بە کوشتنی خاشقجی دەبێت جێنشینی سعوودیە و سەروەت و سامانەکەی لە دەرەوە بگرێتەوە".