Şenhan Bolelli
22 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2021
مەدرید - AA
تەقینەوە بەھێزەکانی گڕکانی کەمبر فێژا کە دەکەوێتە دوورگەی لا پالما لە ناوچەی دوورگەکانی کەناریا لە باشووری رۆئاوای ئیسپانیا كە دوای ٥٠ ساڵ چالاکبووەتەوە، بەردەوامە.
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی تەقینەوەکانی گڕکانی کەمبر فێژا لە دوورگەی لا پالما کە بچووکترین دوورگەی گرووپی دوورگەکانی کەناریایە و خاوەن پێگەیەکەی جوگرافی گڕکانییە، ناوچەکەیان چۆڵکردووە شەش ھەزاری تێپەراند.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، گڕکانەکە کە لە ١٩ی ئەیلوولەوە چالاکە، ئاگر و لاڤ بۆ بەرزایی شەش مەتر فڕێ دەدات و تاکو ئێستا رۆژانە شەش بۆ نۆ تەن ئاگر و بەرد دەردەکات.
ھەڵچوونەکە کە بە ئاراستەی دەریاوە دەڕژێت، تاکو ئێستا ٣٢٠ خانووی روخاندووە، ئەو زیانە مادییەی کە تەنھا لە ماوەی چوار رۆژدا بەسەر ناوچەکەدا ھاتووە بە ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.
لەلایەکی دیکەوە، پەیمانگای لێکۆلینەوە لە گڕکانەکانی دوورگەکانی كەناریا، ئەوەی راگەیاند کە پێشبینی ئەوە دەکرێت کە تەقینەوەکانی گڕکانی کەمبر فێژا بۆ ماوەی ٢٤ تاکو ٤٨ رۆژ بخایەنێت.