Mazın Asad
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
مەقادیشۆ - AA
بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، ٢٣ کەس گیانیان لەدەست دا و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانی سۆماڵ دەست کەوتوون، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک وێستگەی پاس لە شاری مەقادیشۆ تەقییەوە.
لە تەقینەوەکەدا ٢٣ کەس گیان لەدەست دا و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوە کراوە کە لە نێو بریندارەکاندا رۆژنامەنووسێکی رادیۆی دەنگی ئەمریکا ھەیە و زیانێکی زۆریش بەر باڵەخانەکانی ناوچەکە گەیشتووە.
ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە تەقییەوە، شوێنی قەرەباڵغە و رۆژانە خەڵک ھاتوچۆی لێ دەکات.
تاوەکو ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.