Mohammed Baqi Hussein
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جۆش ئێرنست رایگه‌یاند کە سه‌رۆک ئۆباما گوته توند و نه‌شیاوه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان كه له گرته ڤیدیۆیه‌كدا بڵاوبووه‌وه به "قێزه‌ون" ناوبردووه.
ئێرنست له‌میانی گه‌شتێكیدا له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما بۆ ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور، لە فڕۆكه‌كه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه له‌ڕۆژی هه‌ینییه‌وه ئه‌مریكای سه‌رقاڵكردووه ئێرنست گوتی: "وه‌ك هه‌موو ئه‌مریكییه‌كی دیكه سه‌رۆكیش گرته‌كه‌ی به شتێكی 'قێزه‌ون' زانیوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه گوته‌كانی تره‌مپ كه له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌بیسترێن، له‌لای زۆر كه‌س له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسی‌دا ده‌بینرێت و ئه‌و ره‌خنانه‌ی سه‌باره‌ت به گرته‌كه رووبه‌ڕووی تره‌مپ ده‌بنه‌وه، كارێكی سروشتییه.