Dildar Baykan Atalay
06 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2022
واشنتۆن-AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە ١٣ی ئایارهوه ئەرکەکەی جێدەھێڵێت و کارین ژان پیێر، كه له ئێستادا جێگریهتی، شوێنی دهگرێتهوه.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، جێن ساکی ١٣ی ئایار ئەرکەکەی بەجێدەھێڵێت.
لهوبارهیهوه سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە پهیامێكدا رایگهیاند: "شانازی دهكهم بەوەی پێتان رابگەیهنم کە کارین ژان پیێر دەبێتە گوتەبێژی داھاتووی کۆشکی سپی".
جۆ بایدن ئاشكرایشی كردووه، ژان پیێر بە ئەزموون، بەھرە و متمانەپێكراوییهوه لە کۆشکی سپی خزمەتی کردووە و لەبارەی جێن ساکییەوە گوتی: "ساکی رهوشت، رێز و نهزاكهتی، بۆ ژووری کۆنگرەی رۆژنامەوانی کۆشکی سپی گهڕاندهوه و لهو رێگهیهوه ستانداردێكی دروستکردبوو. سوپاسی جێن دەکەم بۆ ئهوهی لهكاتێكدا كه پەیوەندیی راستەوخۆ و رێکوپێک لەگەڵ گەلی ئەمریکا درێژه پێدا، له ههڵوێستی ژیرانهی بهردهوام بوو".
ئاماژه بهوهش دهكرێت، ئانیتا دەن کە لەسەردەمی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ئەرکەکەی لە کۆشکی سپی دوورخرابوویەوە دەبێتە گەورە راوێژکاری جۆ بایدن.