Mohammed Baqi Hussein
25 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2017
له‌كاتێكدا مشتومڕی "هه‌واڵی ناڕاست" له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و مێدیای ئه‌مریكا له هه‌ڵكشاندایه، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی CNN و رۆژنامه‌ی New York Times، رێگه‌یان پێنه‌درا به‌شداری بكه‌ن له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا.
رۆژنامه‌وانان به سه‌رسامییه‌وه له ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كه ده‌ڕوانن و راگه‌یه‌نرا هه‌ریه‌ك له CNN ، New York Times، The Hill ، Politico ، BuzzFeed ، Daily Mail ، BBC New York Daily News و Los Angeles Times رێگه‌یان پێنه‌دراوه به‌شداربن له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی گوته‌بێژی كۆشكی سپی،شان سپایسه‌ر.
هه‌رچه‌نده رێگه درابوو به ئاژانسی Associated Press و گۆڤاری Time كه ئه‌وانیش پڕۆتێستۆی بڕیاره‌كه‌یان كردبوو، به‌شداریی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یان نه‌كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ریه‌ك له ABC, CBS, NBC, Fox, Reuters و Bloomberg ئاماده‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی سپایسه‌ر بوون.
- "رێگری نییه و رێكخستنه"
یه‌كێكی دیكه له گوته‌بێژانی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رس لهڕوونكردنهوهیهكی نووسراودا رایگه‌یاند، نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له مێدیاكان به‌شداری كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه بوون و ئه‌مه رێگری نییه به‌ڵكو رێكخستنی کاری مێدیاییە.
- كاردانه‌وه‌ی توندی سپایسه‌ر دژی CNN
راگه‌یه‌نرا له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سپایسه‌ر به‌توندی كاردانه‌وه‌ی دژی CNN نیشانداوه سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی دوێنێ بڵاوی كردووه‌ته‌وه و به دوور له راستییه‌وه ناویبردووه.
CNN دوێنێ له هه‌واڵێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، FBI داواكاریی كۆشكی سپیی له‌باره‌ی كۆتایی هێنان به‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و چاپێكهوتنی كه‌سانی نزیك له تره‌مپ له‌گه‌ڵ رووسه‌كان ره‌تكردووه‌ته‌وه.