Zana Natık Kerem
09 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
جەزائیر ــ AA
پۆلیسی جەزائیر رایگەیاند لە میانی خۆپیشاندانەکاندا کە دژبە خۆکاندیدکردنی سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە بۆ خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ژمارەیەک پارێزگا لەو وڵاتە ئەنجامدران، ١٩٥ خۆپیشاندەر دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جەزائیر بڵاوکراوەتەوە تیادا ئاماژە بەوەدراوە دوای ئەوەی لە ژمارەیەک پارێزگا لە جەزائیر خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتی دەربڕین دژبە خۆکاندیدکردنی سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە بۆ خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەنجامدران، پێکدادان و رووبەڕبوونەوە لە نێوان ھێزەکانی پۆلیس و خۆپیشاندەران روویدا.
بەپێی راگەیەندراوەکە ، لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، ١٩٥ خۆپیشاندەر لایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراون.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ھەر لە میانی رووبەڕبوونەوە و پێکدادانەکاندا، ١١٢ پۆلیس برینداربوون.
دوێنێ ھەینی، ھاووڵاتییانی جەزائیر جارێکی دیکە رژانە سەر شەقامەکان و دژبە خۆکاندیدکردنی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە بۆ خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ناڕەزایەتییان دەربڕی.