Muhammet Ali Kemal
02 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2017
نیویۆرک/ شیکاگۆ- AA
هەزاران موسڵمان کە لە هەریەک لە ویلایەتەکانی نیویۆرک و نیوجێرسی دەژین، نوێژی جەژنی قوربانیان ئەنجام دا.
لەپارکی بێنسن هێرست لەناوچەی بروکلین، هەزاران موسڵمان لە کەشێکی کراوەدا نوێژی جەژنیان ئەنجام دا. لە رێورەسمی بەکۆمەڵی نوێژەکەدا ژنانیش بەشداربوون. دوای تەواوبوونی نوێژەکەش، دیاریی بەسەر مناڵاندا دابەشکرا.
هاوکات موسڵمانە بەنگلادشییەکان لە کوینز، نوێژی جەژنیان لە باخچەی خوێندنگەیەکدا ئەنجام دا کە لە لایەن یەکێک لە نوێژخوێنەکانەوە بەکرێ گیرابوو.
دوای تەواوبوونی نوێژی جەژن، نزا بۆ سەرجەم موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا کرا کە بەرەوڕووی ستەم دەبنەوە، بەتایبەت موسڵمانانی سووریا و ئاراکان.
لەلایەکی دیکەوە، پێشنوێژی هەریەک لە مزگەوتەکانی دارولئیسڵاح، عائیشە، مەناهیج قورئان و نیدا، نوێژخوێنان بۆ بینای پێشانگا و وەرزش لە تینۆک ئامۆری، بانگێشتکرد.
لەرێورەسمی نوێژی بەکۆمەڵی جەژنی قورباندا کە نزیکەی پێنج هەزار موسڵمان بەشدارییان کرد، لەدوای بەجێگەیاندنی نوێژەکە، خواردن و خواردنەوە بەسەر نوێژخوێناندا دابەشکرا.
هاوکات لە شاری شیکاگۆ، نوێژی جەژن بەبەشداریی ٢٥ هەزار کەس، لە یاریگای سەرەکی شارەکە، بەڕێوەچوو.