هه‌ولێر
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (سه‌فین دزه‌یی) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بۆ (AA) گوتی " دوای لێكۆڵینه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت جه‌وهه‌ر فه‌حل سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ، به‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر چووه بۆ توركیا".
دوێنی كه‌سوكاری فه‌حل وا بڵاویانكرده‌وه فه‌حل له‌نێوان هه‌ولێرو توركیا بێ سه‌روشوێن بووه‌و هه‌واڵی نازانن.
سه‌فین دزه‌یی گوتی"جه‌وهه‌ر فه‌حل دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، به‌ڵام ئێمه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی سۆراخی بكه‌ین لێكۆڵینهوهمانكردو له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین تا ده‌دۆزرێته‌وه".
ئه‌ركانی كوڕی جه‌وهه‌ر فه‌حل، دوێنێ بۆ (AA)گوتبووی"پێش ئه‌وه‌ی باوكم و براكه‌م سواری فڕۆكه بن قسه‌م لهگهڵیانكرد، دواتر په‌یوه ندییمان بڕا له‌گه‌ڵیان و هیچ هه‌واڵێكیان نازانین. هه‌روه‌ها به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم پێكرا له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی باوكم و براكه‌م داوای ده ملیۆن دۆلاریان لێكردم".