سلێمانی
به‌رپرسی ئۆفیسی كوردستانی (فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق) بۆ (AA) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌گوێره‌ی ڕاپۆرت و به‌دواداچوونه‌كانیان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆچیانكردووه ده‌گاته زیاتر له 1 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س.
ئامانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی ئۆفیسی كوردستان گوتی " به‌ڵام ئامارێكی ورد‌و ته‌واومان له‌به‌رده‌ست نییه له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌كو په‌ناهه‌نده چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
به‌پێی ئاماره‌كانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق، پارێزگای سلێمانی له‌ڕیزبه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێم، زۆرترین خه‌ڵكی به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچییان كردووه، پارێزگای هه‌ولێر له‌پله‌ی دووه‌م و پارێزگای دهۆك له‌پله‌ی سێیه‌مدایه.
ئامانج گوتی"به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی سهفهریانكردووه له‌كوردستانه‌وه، ئێستا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یان وه‌رگرتووه كه‌لێی نیشته‌جێن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌و وڵاتانه ده‌ژین، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریش هه‌ن كه له‌وڵاتانی ئه‌وروپا هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌و له‌به‌ر مه‌ترسی ناردنه‌وه‌دان".
به‌پێی داتا‌و ئاماره‌كانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق، له‌وڵاتانی ئه‌وروپا نزیكه‌ی 30 هه‌زار په‌نابه‌ری كورد له‌كه‌مپه‌كاندا ده‌ست به‌سه‌رن و له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌دان. بێجگه له‌وه تائێستا زیاتر له حه‌وت هه‌زار په‌نابه‌ری كورد له‌وڵاتانی ئه‌وروپاوه ره‌وانه كراونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.