22 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2020
ته‌رابلوس - AA
حكوومه‌تی لیبیا رایگەیاند كه به‌یاننامه‌كانی سهكۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی كه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی تێدایه بۆسه‌ر لیبیا به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی لیبیا و ''راگه‌یاندنی جه‌نگ'' ده‌بینن.
له‌و باره‌یه‌وه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكوومه‌تی لیبیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووە ''لێدوانه‌كانی سه‌ركۆماری میسر بۆ پشتیوانیكردنی كوده‌تاچییه‌كانی لیبیا، میلیشیاكان و سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كان كه به‌واتای ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر سه‌روه‌ری لیبیا و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵات دێت، مایه‌ی قبووڵكردن نییه. ئه‌وانه هه‌نگاوی دوژمنكارانهن و ده‌ستوه‌ردانی ئاشكرایه له كاروباری ناوخۆ و وه‌ك راگه‌یاندنی جه‌نگ ده‌بیندرێت''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به لێدوانه‌كانی سیسی كراوه سه‌باره‌ت به گه‌یشتن به رێككه‌وتنی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ لیبیادا و هاتووه ''حكوومه‌ت تاكه نوێنه‌ری شه‌رعیی ده‌وڵه‌تی لیبیایه و به ته‌نیا مافی دیاریكردنی قه‌باره و جۆری رێككه‌وتنه‌كانی هه‌یه''.
حكوومه‌تی لیبیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا ئه‌م قۆناخه هه‌میشه داوای چاره‌سه‌ری سیاسی‌یان كردووه، به‌ڵام رێبه‌ری هێزه چه‌كداره ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی وڵات، خه‌لیفه حه‌فته‌ر و پشتیوانانیان ده‌ستیان به هێرشكرد بۆسه‌ر پایته‌خت و زۆر وڵاتیش له‌م قۆناخه‌دا ته‌ماشه‌كه‌ری پێشێلكاریی و تاوانه‌كانی حه‌فته‌ر بوون.
حكوومه‌تی لیبیا ئه‌وه‌یشی خستووەتەڕوو كه دوای شكستی حه‌فته‌ر، ئه‌و وڵاتانه ده‌ستیان كردووه به ''چاره‌سه‌ری سیاسیی و دیالۆگ''، ئێستا ئه‌و وڵاتانه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی لیبیادا هەروەها هاتووه؛ ''ته‌واوی لیبیا هێڵی سووره و هێڵه سووره‌كانیش به لێدوانی ئاگرین ناكێشرێن، به‌ڵكو به خوێنی شه‌هیده‌كان ده‌كێشرێن''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا حكوومه‌تی لیبیا باسی له‌وه كردووه كه پارێزگای سرت له ساڵی ٢٠١٦دا به گیانی سه‌دان كه‌س و برینداربوونی هه‌زاران كه‌سی دیكه له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رزگاركراو و پرسی ''كاتێک سرت رزگاركرا ئه‌و وڵاتانه له كوێ بوون''، ئه‌وەیشی باس كردووه كه ته‌نیا له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه كات و شوێنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دیاریده‌كرێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعیی له ته‌واوی وڵات‌دا.
هاوكات حكوومه‌تی لیبیا داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌رپرسیارێتیی بگرێته ئه‌ستۆ به‌رامبه‌ر ئه‌و بارگرژییه و خۆشحاڵی خۆیشی نیشان دا به‌رامبه‌ر هه‌ر نێوه‌ندگیرییه‌كی بێ لایه‌ن كه لیبییه‌كان كۆبكاته‌وه.
- هه‌ڕه‌شه‌ی سیسی بۆ ده‌ستوه‌ردان له لیبیا
له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی له نزیك سنووری لیبیا، سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، رایگه‌یاند ''هه‌ر كات پێویست بێت سوپای میسر ئه‌ركێكی سه‌ربازیی ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی وڵات''.
سیسی باسی له‌وه كرد كه مه‌شق به هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانی لیبیا ده‌كه‌ن و پڕچه‌كیان ده‌كه‌ن و گوتبووی: ''سرت و جوفرە هێڵی سوورن. جگه له لیبییه‌كان كه‌س به‌رگریی له لیبیا ناكات. ئاماده‌ی هاوكاریكردن و پشتیوانیی كردنین. ئاماده‌بن بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی هه‌ر ئه‌ركێك له‌نێو سنووره‌كانماندا یاخود گه‌ر پێویست بكات له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان''.