Mohammed Sameai
05 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ھەشت ھێرشی دیکەیان کردووەتە سەر پارێزگای جەوف باکووری یەمەن.
کەناڵی مەسیرە بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ھەشت ھێرشی دیکەیان کردووەتەوە سەر پارێزگای جەوف کە لە میانیدا ناوچەی حەزم-یان سەربە پارێزگاکە کردووەتە ئامانج.
کەناڵەکە، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە بەرەەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە تا ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ١١ ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پارێزگای جەوف.