جۆھانسبێرگ
سەرۆکی حکومەتی ئەفریقای باشور جاجوب زوما رایگەیاند: رۆژی ١٠ کانوونی یەکەم لە شاری جۆھانسبێرگ رێوڕەسمی رێزنان لە ماندێلا بەڕێوە دەچێ و رۆژی ١٥ ی مانگ تەرمەکەی بە خاک دەسپێردرێ.
زۆما لە میانەی قسەکانیدا سەرەخۆشی لە ماڵباتی ماندێلا کرد و گوتی:" نیڵسۆن ماندێلا بە ھۆی تێکوشان لە دژی رەگەزپەرستی و ئاپارتاید لە ئەفریقا بووە سیمبوڵی ئازادییخوازان لە دنیادا."
وشەی ئاپارتاید لە زمانی ئەفریقا بەکاردێ بۆ بیرھێنانەوەی رژێمی سپی پێستەکانی ئەو کاتە کە لە ئەفریقای باشوور ساڵانی ١٩٤٨-١٩٩٠ و ١٩٩٣ بە کار دھات بۆ لە ناو بردنی رەش پێستەکان بوو.
ساڵی ١٩٤٨ پارتی نەتەوەیی حوکمی گرتە دەست، رژێمی ئاپارتاید بەرەسمی حکومەتی راگەیاند و دانیشتووانی دابەشکرد بەسەر سپی و رەش پێست،بە پێی یاسای ئەو کات رەش پێستەکان مافی دەنگدان و خزمەتگوزاریی تەندروستییان نەبوو.
سەرۆکی حکومەتی ئەفریقای باشوور فرێدریک ویلیام کلێرک، ساڵی١٩٩٠ پێی لەوەنارژێمی ئاپارتاید سەرکەوتوو نەبووە و بنەمای یاسایی حکومەتی ئەو کات تەنیا جیاکردنەوەی سپی پێستەکان و رەش پێستەکان بوو.
ھەروەھا پاش چەندین ساڵ خەبات و تێکوشان، کلێرک کونگرەی نەتەوەیی ئەفریقا ANC بەرێوە برد و تێیدا داوای ئازادی نیڵسۆن ماندێلای کرد کە ٢٧ ساڵ بوو لە زیندان ژیانی بە سەر دەبرد.
پاش ئازادکردنی ماندێلا، لە ھەڵبژاردنێکی گەورەدا سەرکەوتنی بە دەستھێنا.
نیڵسۆن ماندێلا چەندین خەلاتی ئاشتی نێودەوڵەتی وەرگرتووە. ماندێلا ساڵی ١٩٩٢ بە ھوێ ئەوەی لە تورکیا مافی مرۆڤ پێشێڵ دەکرێ، خەڵاتی ئاشتیی ئاتاتورکی رەتکردەوە.