ھەولێر
سەرەتای بەیاننامەکەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بەوە دەستپێدەکات و دەڵێ: " مەزنترین لایەنگری دیموکراسی، سنگفراوانی و ئاشتیمان لەدەستدا. ئەمرۆ جیھان سەرۆکێکی سیاسی مەزنی لەدەستدا، سەرۆکێک کە دیموکراسی و ئاشتی و بەلاوە گرنگتربوو لە ژیانی بەفیڕۆچووی خۆی لە زینداندا."
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ھاتووە: "ماندێلا بەرجەستەی خەبات بوو بۆ کەرامەتی مرۆڤایەتی، یەکسانی و ھەستی دادوەری. ئەگەر چی دەرفەتی سەردانی کوردستانی بۆ ھەڵنەکەوت، بەڵام ماندێلا ھەستی بەھێزی خۆی بۆ دۆزی کورد لە چەندەکا بواردا بەرامبەر بە خەباتمان بۆ مانەوە لەژیان و ھەوڵمان بۆ دابینکردنی دادوەری دەربڕی. ماندێلا پێی وابوو کە خەبات و داوای ڕەوامان جیھانگیری بوو و ئێمەش ھەستمان دەکرد کە گەلێ شتی ھاوبەشمان ھەیە لە گەل دیدی ماندێلا بۆ وڵاتەکەی خۆی. ئێمە لایەنگیر و پاڵپشتی لێبوردەیی، سنگفراوانی، چارەسەری نا توندوتیژ، چەسپاندنی ڕاستی و ئاشتبوونەوەی ئەو بووین."
بەیاننامەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم ھەروەھا دەڵێ: " ماندێلا بۆ ئێمە بیرخەرەوەیەکی مەزن بوو و کە دەکرێت ساڵەھاەیکی زیندانی و مەینەتی بکرێتە توانایەکی بێ ھاوتا بۆ بەرژوەندی گشتی کۆمەڵ، کەرامەتی مرۆڤایەتی و سەرچاوەیەکی نوێی ئیلھام. وانەیەکی ھەرە گرنگ کە من لە ژیانی ماندێلا فیربوون ئەوەبوو دان بە نادادوەری رابردوودا بنێین و جەخت لەسەر چاککردنی رەوشتی مرۆڤ بکەین لە ئایندەدا."
بەیاننامەی سەرۆکی حکومەت ھەروەھا دەڵێ: "ماندێلا فێری کردین کە ئێمە دەتوانین خۆمان و کۆمەڵگەکەمان بگوڕین لە ڕێی رێ گرتن لە تۆڵەسەندنەوە، ئەوەندەی لەو توانای مرۆڤایەتیماندا بێت. بەو شێوەیە ئەو ھەڵومەرجی زیندانی خۆی و وڵاتەکەی و چاوەڕوانی گەلێک سەرکردەی سیاسی گۆڕی. گشت دونیای فێرکرد کە خۆ بەنەرمی راگرە و پێداگرتن لە ھەمان کاتدا کاتدا دەتوانێت رەوتی مێژوو بە ئاراستەیەکی بونیادنەرانەدا ببات. ھەرچەند ئێمە ھەموومان یەکانگیرێکی مەزنمان لەدەستدا، ووتە و رەفتاری ماندێلا لای چەندەھا نەوەی ئایندە بەردەوام دەبێت لە خەباتی مرۆڤایەتیماندا بۆ ھێنانەدی پێسبینییەکی گەشەدارتری مرۆڤایەتی."