Zana Natık Kerem
05 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی داوایەكی سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و تێکەڵ کردنەوەیان بە دامەزراوە سەربازییە فەرمییەکان(وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ)رەتكردەوە.
دوێنێ هەینی لە گوتەیەكدا كە لە بەردەم لایەنگرانی لە بەغدا پێشكەشی كرد، موقتەدا سەدر داوای لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی كرد كە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە و بیخاتە سەر وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و چەکەکان لە گرووپەکانی سەر بە حەشد و وەربگرێتەوە تەنها لە دەست حکوومەت بێت.
لە گوتەیەكدا كە لە كۆنگرەی ئیسلامی كە لە ژێر ناوی (فتوای جیهاد و سەركەوتن) لە بەغدا سازكرا حەیدەر عەبادی گوتی: "حەشدی شەعبی لەژێر فەرمانی مەرجەعییەت و دەوڵەت دایە و بۆ هەموو عێراقە و هەڵناوەشێتەوە، قۆناغی داهاتوو لەدوای رزگارکردنی سەرجەم ناوچەکان لەژێر دەستی داعش، جەنگی کۆدەنگییە".
سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتیشی: "سەرجەم ئامادەكارییەكانمان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای شاری مووسڵ تەواو كردووە و پێداگیری لەسەر بەشداریكردنی هەموو هێزەكان لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزاكەدا هەیە".
حەیدەر عەبادی ئەوەشی گوت: "سەرباری شەڕەكانی دژبە داعش، تواینمان رەوشی ئابووری باش بكەینەوە".
سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتشی كردەوە كە بە كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ، عێراق لەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ داعشی تێكشكاند و ئەو سەركەوتنەش هی هەمووانە و هیچ كەسێك بۆی نییە بە موڵكی خۆی بزانێت".
حەشدی شەعبی كە بە فتوای مەرجی ئایینی شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی لە ١٣ی حوەزیرانی ساڵی ٢٠١٤، چەند رۆژێک دوای ئەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستی بەسەر ناوچەکەیەکی فراواندا گرت لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەددین(باکوور)، ئەنبار(رۆژئاوا) و دیالە(رۆژهەڵات).
حەشدی شەعبی بە ئەنجامدانی پێشێلكاری بەرامبەر بە هاووڵاتییانی سوننە تۆمەتبار كراوە بە ئەنجامدانی گوللـەباران کردن و دەسگیکردن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە میانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکەنیان لەژێر دەستی داعش، لەبەرامبەردا سەرکردەکانی حەشدی شەعبی رەتی دەکەنەوە کە پێشلێکاریی ئەنجام دابێت.