Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2016
رابه‌ری ئایینی ئێران ئایه‌توڵڵا عەلی خامنه‌یی له‌سێداره‌دانی كه‌سایه‌تی ئایینی شیعه مه‌زهه‌ب ئایه‌توڵڵا نمری له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه به هه‌ڵه‌یەکی سیاسیی و تاوانێکی گه‌وره ناو برد.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئیرنا، خامنەیی لە تارانی پایتەخت روونكردنەوەیەكی لەوبارەوە داوە و رایگەیاندووە، كە لەسێدارەدانی نمر هەڵەیەكی سیاسیی و تاوانێكی گەورەیە.وھەروەھا خامنەیی پێی وایە سعوودیە نمری بە ناحەق لەسێدارەداوە و ئەو زانایە نە خەڵكی بۆ خەباتی چەكداری هانداوە و نە پلانگێڕی نهێنیی ئەنجام داوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەیش داوە كە ئەو كەسایەتییە ئایینیە تەنها لەبەرئەوەی بە ئاشكرا رەخنەی لە حكوومەتی سعوودیە گرتووە، بەشێوازێكی نایاسایی لەسێدارەدراوە و لەوبارەوە دەڵێت، "تۆڵەی خوای گەورە بێگومان یەخەی سیاسییەكانی سعوودیە دەگرێت".