Sarp Özer
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار، لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی جومعە عیناد سەعدون کۆبوویەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، کۆبوونەوەکانی خولوسی ئاکار، لە میانی پازدەھەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازیی سەربازیی (IDEF'21) کە لەلایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرایەوە، بەردەوامە.
لەو چوارچێوەیەدا ئاکار، لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق جومعە سەعدون کۆبوویەوە. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی ھەماھەنگیی دووقۆڵی و ناوچەیی لە بابەتەکانی بەرگریی، ئاسایش و پیشەسازیی بەرگریی کرا.
ههروهها جەخت لە سەر مێژووی سەدان ساڵەی پەیوەندیی، دۆستایەتی و برایەتی نێوان تورکیا و عێراق کرایەوە، ئاکار ئاشكرای كرد، رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە ھەڕەشە بۆ سەر تورکیا و بۆ سەر عێراقیش درووست دەکات.
جهختی لهوهش كردهوه كه تورکیا، رێز لە سنوور و یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەرجەم دراوسێکانی دەگرێت و ئاماژهی بهوه رژدیی سوپای تورکیا لەسەر پاراستنی سنوور و خەڵکەکەی و کۆتایی ھێنان بە تیرۆر کردەوە.