Mehmet Tosun
09 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2020
شرنەخ/هەكارى - AA
وەزيرى بەرگريى توركيا، خولوسى ئاكار رایگهیاند: "تاوهكو ئەمڕۆ لە ئۆپەراسيۆنەكاندا، ٨٣ تيرۆريست لە چالاكى خراون و دەست بەسەر ژمارەيەكى زۆر چەك و بڕێكی زۆر تەقەمەنیدا گيراوە".
خولوسی ئاكار، بە ياوەرى سەرۆكی ئەركانى سوپاى توركيا، چەنەراڵ، ياشار گولەر و فەرماندەى هێزە وشكانييەكان جەنەراڵ ئوميد دوندار، بەردەوامە لە بەسەركردنەوە و پشكنينى سەربازیى يەكە سەربازييەكانى سوپای وڵاتهكهی لهسەر سنوورى عێراق.
ئاكار، دواى ئەوەى لە چياى دوغونداغ لە سەر سنوورى عێراق، زانياریى لهبارهی چالاكييەكان وەرگرت روونكردنەوەى دا.
وهزیری بهرگریی توركیا ئاماژەى بەوەكرد، ئۆپەراسيۆنەكانى چنگ-پڵنگ و چنگ-هەڵۆ كە لە ١٦ى مانگى حوزەيرانى ٢٠٢٠وە دەستيانپێكردووە، ٤٨ رۆژە بەسەركەوتوويى بەردەوامن.
خولوسى ئاكار رایگهیاند: "خوێنى هيچ شەهيدێكمان بە فيرۆ نەچووە، بە فيڕۆ ناچێت. ئەوەى پێويست بوو ئەنجامبدرێت ئەنجامدرا، بەردەوام دەبين لە ئەنجامدانی"
گوتيشى: "تاوهكو ئەمڕۆ لە ئۆپەراسيۆنەكاندا، ٨٣ تيرۆريست لە چالاكى خراون، ٣٥٩ مين/بۆمبى دهستكرد، ٢٦٧ بنكە و حەشارگە دەستنيشانكراون. لەو حەشارگە و ئەشكەوتانەدا دەست بەسەر، ١٣ مووشەكى دژەتانكى جۆرى AT-4، دوو مووشەكى ئاڕاستەكراو، ١٥ دۆشكە، ٨٨ چەكى كڵاشینكۆف و ٢٩٩ نارنجۆك و ژمارەيەكى زۆر چەك و بڕێكی زۆر تەقەمەنیدا گيراوە".