Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Hamdi Yıldız
22 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
قاهیره - AA
خۆر به‌ر په‌یكه‌ری فیرعه‌ون رامسێسی دووه‌م كه‌وت له په‌رستگای ئه‌بو سیمبهل له ویلایه‌تی ئه‌سوان-ی میسر.
پارێزگاری ئه‌سوان، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم به میدیاكانی راگه‌یاند كه نزیكه‌ی سێ هه‌زار گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی چوون بۆ بینینی ئه‌و رووداوه سرووشتیانه‌ی ساڵانه ته‌نها دووجار له ناوچه‌كه روو ده‌ده‌ن.
له ساته‌وه‌ختی رووداوه‌كه‌دا چه‌ندین جۆر چالاكی و نمایشی فۆلكۆری پێشكه‌ش كران له په‌رستگای ئه‌بو سیمبهل و ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووانیش باڵیۆزان و به‌رپرسانی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی بوون.
چوار په‌یكه‌ری گه‌وره‌ی رامسێس له ده‌روازه‌ی په‌رستگای ئه‌بو سیمبهل دروست كراون كه به هه‌ڵكه‌ندنی شاخ و به ٢٠ ساڵ ئه‌و په‌رستگایه له شاری ئهسوهن دروست كراوه. ئه‌م رووداوه كه به سه‌رسوڕهێنه‌ری ئه‌ستێره‌ناسی له‌قه‌ڵه‌م دراوه له ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م كه به "رۆژی له‌دایكبوونی" رامسێسی دووه‌م و ٢٢ی شوبات كه به "رۆژی تاج له‌سه‌رنانی" رامسێسی دووه‌م ناسراوه ئه‌نجام ده‌درێ و ماوه‌ی ٢٠ خولهك ده‌خایه‌نێت.
له میسری كۆن له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتنی تیشكه‌كانی خۆر به په‌یكه‌ری رامسێسی دووه‌م له ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م به ده‌ستپێكی وه‌رزی چاندن و كشتوكاڵ و دووپاتبوونه‌وه‌ی هه‌مان رووداو له ٢٢ی شوبات به ده‌ستپێكی وه‌رزی دروێنه له‌قه‌ڵه‌م دراوه.
رامسێسی دووه‌م له ساڵانی ١٢٧٩-١٢١٣ی پێش زایین فه‌رمانڕه‌وای میسر بووه.