Rewa Mahmood Hasan
22 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌رپرسێكی باڵای كۆریای باكوور رایگه‌یاند تادێت سه‌رچاوه خۆراكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه و ناچارن به‌شه خۆراكی خه‌ڵك ببڕن.
به‌پێی هه‌واڵێكی NBC News باڵیۆزی كۆریای باكوور له نه‌ته‌وه یەكهگرتووهكان كیم سۆنگ له نامه‌یه‌كدا بۆ ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تی
كیم سۆنگ رایگه‌یاندووه كه حكوومه‌تی كۆریای باكوور بانگه‌واز ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنی هه‌رچی زووتری كێشه‌ی خۆراك له‌و وڵاته‌دا.
كیم ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لهههڵسهنگان له كۆتایی ساڵی رابردوو، له‌گه‌ڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی WFP، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، وشكه‌ساڵی، بارانی به‌خوڕ و سزاكانه‌وه، له ٢٠١٧دا له ووڵاته ٥٠٣ هه‌زار ته‌ن كه‌متر ماده‌ی خۆراكی به‌رهه‌م هاتووه.
نامه‌كه‌ی كیم كه له NBC News بڵاو كراوه‌ته‌وه باس له‌وه كراوه هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌ی خۆراكی له‌وڵاته‌كه‌دا ئه‌و سزایانه‌ی سه‌ر وڵاته‌كه‌یه‌تی كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی رێگری بكات له چوونه ناوه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی.
كیم له نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "له ئه‌نجامدا، ئه‌م دۆخه و یارمه‌تی مرۆیی كه له ده‌زگاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ره‌وانه ده‌كرێت، به سیاسی كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه سزاكان چۆن كارێكی دژه مرۆڤانه‌و به‌ربه‌ریانه‌یه".
لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ستیفان دوژاریج رایگه‌یاند كه حكوومه‌تی كۆریای باكوور داوای له ده‌زگاكانی یارمه‌تی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه بۆ به‌ره‌نگاری كێشه‌ی خۆراكی وڵاته‌كه‌یان، یارمه‌تیان بده‌ن.
دوژاریج باس له‌وه ده‌كات كه له ٢٠١٩ دا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بڕی ١.٤ ملیۆن ته‌ن كه‌می خۆراك به‌رۆكی كۆریای باكوور بگرێت كه خۆی له برنج، گه‌نم، په‌تاته، فاسۆلیادا ده‌بینێته‌وه.