Ayşe Doğru,123
13 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وێڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی خۆڕێبه‌ری هۆنگ كۆنگ-ی چین، هه‌فته‌ی رابردوو به‌ستنی ده‌مامكی قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ڵام زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران به ده‌مامكه‌وه به‌شدارییان له خۆپیشانداندا كرد.
رۆژنامەی South China Morning Post بڵاویكرده‌وه سه‌دان خۆپیشانده‌ر به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بۆ ئه‌م بڕیاره به ده‌مامكه‌وه رژانه ناو شه‌قامه‌كانی هۆنگ كۆنگ.
هه‌رچه‌ند خۆپیشاندانه بێمۆڵهتهكه به گشتی به ئارامی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام مۆڵۆتۆف هه‌ڵدرایه سەر چه‌ند وێستگه‌یه‌كی میترۆ و دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی.
ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران كه له ناوچه‌كانی پرێنس ئێدوارد و وان چای گردبوونه‌وه، داوایان له پۆلیس كرد كۆتایی به توندوتیژییه‌كانیان بهێنن به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران.
دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی گه‌یشتنه رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ چین زیادكردنی باجی گومرکی پلانداندراوی بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵپه‌ساردووه. تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه بۆ هۆنگ كۆنگ باشه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه كه‌مبۆته‌وه.
شه‌ممه‌ی رابردوو یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی به‌ستنی ده‌مامك په‌سه‌ند كرا و بڕیار درا هه‌ر كه‌سێك ده‌مامك ببه‌ستێت به ساڵێك زیندانیكردن و پێدانی سێ هه‌زار و ٢٠٠ دۆلار سزا بدرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی خۆڕێبه‌ری هۆنگ كۆنگی چین، پرۆژەیاسای راده‌ستكردنه‌وه‌ی داواکراونی به حكوومه‌تی چین هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له سه‌ره‌تای مانگی حوزیرانه‌وه ناڕهزایییەتی و خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی لێكه‌وتبووه‌وه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و داوا ده‌كه‌ن كه جگه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژە یاساكه‌دا، لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌داواداچوونی توندوتیژییه‌كانی پۆلیس دژبە خۆپیشانده‌ران پێكبهێنرێت و لێبوردن بۆ خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ربكرێت و چاكسازی سیاسی ده‌ست پێبكات.