Fuat Kabakcı,Hemın Othman Mohammed
17 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2019
په‌كین - AA
خۆپیشاندانه‌كان له ناوچه‌ی ئیداره‌ی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ، دژبه پرۆژه‌یاسای راده‌ستكردنی تاوانباران به چین درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌زاران خۆپیشانده‌ر كاتژمێر ١١:٣٠ به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته به دروشمی ''نه‌وه‌ی داهاتوو بپارێزه، با ویژدانمان قسه بكات'' له ناوچه‌ی كارته‌ر گاردنی ناوچه‌ی سێنتراڵی هۆنگ كۆنگ گردبوونه‌وه.
به‌بێ گوێدانه بارانی وه‌رزی كه ناو به ناو به‌سه‌ریاندا ده‌باری خۆپیشانده‌ران كه له لایه‌ن یه‌كێتیی مامۆستایانی پیشه‌یی هۆنگ كۆنگ-ه‌وه رێكخرابوون داواكارییه‌كانیان بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی پرۆژه‌یاسای راده‌ستكردنی تاوانباران به چین و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هۆنگ كۆنگ، كاری لام-یان دووباره‌كرده‌وه.
خۆپیشانده‌ران دروشمی ''نه‌وه‌ی نوێ بپارێزه، پرۆژه یاساكه به ته‌واوی بكشێننه‌وه. خوێندكاران بپارێزه. پشتیوانی له رێپێوان بكه. توندوتیژی بوه‌ستێنه. نه‌خێر بۆ توندوتیژی سێكسی و جه‌سته‌یی و خراپ به‌كارهێنان''یان به‌رز كرده‌وه.
دوای گردبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران كه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان لاو بوو، به‌ره‌و بینای حكوومه‌تی خۆجێیی هۆنگ كۆنگ به‌ڕێكه‌وتن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، مامۆستایه‌كی پیشه‌یی به‌ناوی سوم هۆ، باسی له‌وه كرد كه كێشانه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه، بەزەیی پێنههاتنەوە و كوشتنی خوێندكاران له هۆنگ كۆنگ، لێكۆڵینه‌وه له توندوتیژی پۆلیس و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی خۆجێی، داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌رانه.
سوم هۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ری زۆر كه‌مه سوپای چین ده‌ستوه‌ربداته هۆنگ كۆنگ و باسی له‌وه كرد ٣٠ ساڵ بەرلە ئێستا كاتێک حكوومه‌تی چین ده‌ستوه‌ردانی توندی كرد له خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی تیانانمین ئه‌و كات له هۆنگ كۆنگ خۆشیان ترسیان لێ‌نیشت و گوتی: ''پێموانییه ئه‌وه‌ی ٣٠ ساڵ پێش ئێستا له تیانانمین ئه‌نجامیاندا ئه‌مڕۆش ئه‌نجامی بده‌نه‌وه''.
له سێی نیسانی رابردوودا پرۆژه‌یاسای ئاسانكاری بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سانه به چین، ناوچه‌ی ئیداره‌ی تایبه‌تی ماكاۆ و تایوان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا كه له هۆنگ كۆنگ سزا دراون یان تاوانێكیان به‌سه‌ردا ساغبووه‌ته‌وه.
پرۆژه یاساكه تاوانی سیاسیی ناگرێته‌وه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی حه‌وت ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌سه نیگه‌رانن له‌و پرۆژه یاسایه و سیستمی دادگای چین.