قاھیرە
دادگای قێر النیل بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی دەستگیکردنی ئەو خۆپیشاندەرانەی دا کە رۆژی شەشی ئەم مانگە لە مەیدانی تەحریر لە شاری قاھیرە دەستگیرکران کە ژمارەیان ١٦١ کەس بوو.
رۆژی شەشی تشرینی یەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی میسری لە شەڕی دژی ئیسرائیل، ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لە مەیدانی تەحریر خۆپیشاندانیان رێکخست و توندوتیژی تێیدا دروستبوو و بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە مولکی گشتی بەدەیان خۆپیشاندرە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران.
ئەم درێژکردنەوەیش دوای داوایەکی داواکاری گشتی میسر ھات کە داوای لە دادگا کردبوو ماوەی گرتنی ئەو خۆپیشاندەرانە بۆ ماوەی چوار رۆژی دیکەش درێژ بکاتەوە.
داواکاری گشتی ھەروەھا داوای لە دادگا کرد بەندکردنی راوێژکاری پارتی و داد و ئازادی ئەحمەد سەبی بۆ ماوەی ١٥ رۆژی دیکە درێژ بکرێتەوە.
ھەروەھا لە دادگەی ئەل مەنوفیەش دادگاییکردنی ٩ ئەندامی ئیخوان موسلمین بۆ ٤٥ رۆژی دیکە دواخرا و ھەر بە بەندکراوی دەمێننەوە.
لە مانگی تەموزی رابردووەوە بەھۆی کودەتای سەربازی و لادانی محەمەد مورسی لەسەر دەستەڵات و دەستگیکردنی لەلایەن ھێزە سەربازیەکانەوە، خۆپیشاندانی گەورە لە میسر ئەنجامدراون و ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەرانیش لەلایەن ھێزە ناوخۆییەکانەوە دەستگیرکراون.