دانپێدانانی راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا له‌باره‌ی یه‌په‌گه‌وه
راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا جۆن بۆڵتن له چاوپێكه‌وتنێكدا كه رۆژی ١٤ی ئازار كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون و منبج و رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات، بووه‌تە جێگه‌ی سه‌رنج.
Washington DC
واشنتۆن- AA
نوێنەری پێشووتری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جۆن بۆڵتن كه بڕیارە وەک راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەست بەکار بوو، له چاوپێكه‌وتنێكدا كه رۆژی ١٤ی ئازار كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكای له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه، هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌باره‌ت به گریمانه‌ی فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه توركیا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له عه‌فرین ئه‌نجامیده‌دات بۆ منبج و رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات، بووه جێگه‌ی سه‌رنج.
جۆن بۆڵتن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌نێوان هاوپه‌یمانی ناتۆی كه توركیایه و یه‌په‌گه‌دا له‌باره‌ی هاریكاریی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به مانای ئه‌وه دێت كه واشنتۆن تا راده‌یه‌كی زۆر ستراتیژێكی روونی نییه له‌وباره‌یه‌وه.
بۆڵتن جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه گۆڕه‌پانی جه‌نگ له سووریا تا بڵێی ئالۆزە و سه‌ره‌ڕای له‌ناوچوونی داعش، به‌ڵام ئاڵۆزییه‌كه‌ی توركیا كۆتایی نه‌هاتووه و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه كه توركیا و ئه‌مریكا بكه‌ونه به‌رامبه‌ر یه‌كتر.
بۆڵتن رایگه‌یاند: "نیگه‌رانم له‌وه‌ی كه له دوایین قۆناغی ئۆباما و له سه‌رده‌می تره‌مپیشدا تا ئێستا ستراتیژێكمان نه‌بێت كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بپارێزێت و رێگریی له پێكدادانێك بكات كه له نێوان هاوپه‌یمانی ناتۆمان، توركیا و هێزه كوردییه‌كان كه له به‌رامبه‌ر داعشدا پشتیوانییمان كردن، بێته ئاراوه".
له وه‌ڵامی پرسیاری پێشكه‌شكاره‌كه‌دا به‌وه‌ی "له سووریا له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا چی ده‌كه‌ین؟" بۆڵتن به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌ی كرد كه دانی به په‌یوه‌ندیی نێوان رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه و باڵی سووریای رێكخراوه‌كه په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌دادانا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پشتیوانییكردنی یه‌په‌گه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه "درێژه‌پێده‌ری ستراتیژه كه‌موكوڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشوو، باراك ئۆبامایه".
بۆڵتن گوتیشی: "بەداخەوە ئەمە لە لایەن ئیدارەی ترەمپ درێژەی پێدرا کە بەشێک بوو لە ستراتێژی کەموکورتی ئۆباما. ئێمە لە پێناو سەرکەوتن بەسەر داعش، پشتیوانیمان لە کوردەکان کرد و پشتیوانیمان لە حکوومەتی عێراقیش کرد کە تا رادەیەکی زۆر ئێران کاریگەری ھەیە لەسەری. بەڵام ئەوەی لەبەرچاومان نەگرت ئەوە بوو کە ئەم ھێزە کوردەیە دەیان ساڵە تورکیا بەرەنگاریی دەبێتەوە و ھاوپەیمانی گرووپێکی مارکسیستە لە تورکیا".
پرسیاری "یەک خولەک، ئایا ئێوە دەڵێن پشتیوانیمان لە ھێزێکی مارکسیست کردووە؟ ئێوە ئەمەتان دەزانی؟" لە بۆڵتن کرا.
بۆڵتن لە بەرامبەر ئەو پرسیارە رایگەیاند: "ئەوان گرووپێکی مارکسیستە، بەڵام دەگوترێت کە ئەوان لەگەڵ کوردەکانی تورکیا، ئەو ناوەی پێ دەناسرێت واتا لەگەڵ پەکەکە زۆر پەیوەندی نەبوو. راستییەکە ئەوەیە ئەم پرسە زۆر ئاڵۆزە و ئەوە نیشان دەدات کە لە سەرەتاوە بە باشی بیر ستراتێژی دژ بە داعش نەکراوەتەوە".
بۆڵتن دوێنێ لە شوێنی ھێربێرت رایمۆند ماکماسته‌ر وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی دەمەزرێنرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن