Tayfun Salcı,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
30 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2018
له‌نده‌ن- AA
ده‌ستگیرانی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی كه له‌ناو كۆنسوڵگه‌ری سعوودیه له ئیستانبوڵ كوژرا، خەدیجه جه‌نگیز رووی ده‌می كرده سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و رایگه‌یاند "ده‌بێت سه‌رۆك تره‌مپ هاوكار بێت بۆ خستنه‌ڕووی راستییه‌كان و جێبه‌جێكردنی یاسا، نابێت سه‌رۆك تره‌مپ رێگه بدات به دیزه به‌ده‌رخۆنه‌كردنی كوشتنی ده‌ستگیرانه‌كه‌م".
خەدیجه جه‌نگیز له‌میانی به‌شداریكردن له "یادكردنه‌وه‌ی جه‌مال خاشقجی"دا كه له لایه‌ن Middle East Monitor و كۆڕبه‌ندی ئه‌لشه‌رق-ه‌وه رێكخرابوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه خۆشحاڵه و شانازی به‌وه‌وه ده‌كات یه‌كێكه له هاوڕێیەكانی جەمال خاشقجی.
ده‌ستگیرانی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌یشی كرد كه له هه‌ر كوێیه‌كی جیهانه‌وه كاردانه‌وه‌یان نیشانداوه به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه و گوتی: "به‌ڵام به هۆی هه‌ڵوێستی زۆر سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان له سه‌روویانه‌وه ئه‌مریكا (له‌م باره‌یه‌وه) بێهیوا بووم. ده‌بێت سه‌رۆك تره‌مپ هاوكار بێت بۆ خستنه‌ڕووی راستییه‌كان و جێبه‌جێكردنی یاسا، نابێت سه‌رۆك تره‌مپ رێگا بدات به دیزه به‌ده‌رخۆنه‌كردنی كوشتنی ده‌ستگیرانه‌كه‌م، به سیاسه‌تمه‌داره هه‌ره باڵاكانیشهوه نابێت ئه‌و كه‌سانه بشاردرێنه‌وه كه به‌شدارییان له‌و تاوانه بهربهریهدا كردووه، هه‌رگیز نابێت ئه‌و تاوانه په‌رده‌پۆش بكرێت".
خەدیجە جه‌نگیز باسی له‌وه‌شكرد كه نه‌بوونی جه‌مال بۆشاییه‌كی قوڵی له دڵ و رۆحیدا جێهێشتووه و گوتی: "جه‌مال كه‌سایه‌تییه‌ك بوو كه هه‌موومان ده‌مانناسی. بۆ هه‌ندێكتان كه‌سایه‌تییه‌كی گشتیی و بۆ ئه‌وانی دیكه‌ش هاوڕێیه‌كی نزیك، به‌ڵام بۆ من نیوه‌كه‌ی دیكه‌م بوو. منی ته‌واو و تۆكمه كرد".
ده‌ستگیرانی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی باسی له‌وه كرد كه خاشقجی ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌نووسی كه باوه‌ڕی پێیبوو و گوتی: "پیاوێكی نیشتمان په‌روه‌ربوو. باوه‌ڕی به داوای وڵاته‌كه‌ی و خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌بوو نه‌وەك به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رانی وڵاته‌كه‌ی. باوه‌ڕی به پاراستنی دیموكراسی، ئازادی و شكۆی مرۆڤ بوو له وڵاته‌كه‌ی و ناوچه‌كه‌ماندا. ئه‌گه‌ر بمزانیایه كه‌سه شه‌یتانه خوێنڕێژه‌كان له کۆنسولخانهكهدا چاوه‌ڕوانی جه‌مال ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی لهدهستمدههات ئهنجاممدهدا بۆ ئه‌وه‌ی رێگری لێبكه‌م بچێته بیناكه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جەمال خاشقجی شه‌هیدی خه‌باتی دیموكراسی و ئازادیه و گوتی: "ده‌مه‌وێت ته‌رمی جه‌مال به نزای خانه‌واده‌ی، هاوڕێیانی و خۆشه‌ویستانی به‌خاك بسپێرم. له‌به‌رئه‌وه دووباره ده‌پرسم ته‌رمی جه‌مالی خۆشه‌ویست له‌كوێیه؟ له‌و باوه‌ڕه‌دام كه سعوودیه به ته‌واوی ده‌زانێت ته‌رمی جه‌مال له كوێیه، ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و داواكاریه‌ی من بده‌نه‌وه، ئه‌وه ته‌نها داواكاری ده‌ستگیرانی جه‌مال نییه، داواكارییه‌كی مرۆیی و ئایینییه".