Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
30 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ئاشکرایکرد بە مەبەستی گرتنەبەری رێکار لەبەرامبەر ئەو کاروانە کۆچبەرەی لە ئەمریکای ناوەڕاستەوە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتوون، پێنج هەزار و ٢٠٠ سەرباز رەوانەی سەر سنووری مەکسیک دەکەن.
فەرماندەی گۆڕەپانی باکوور لە ئەمریکا، جەنەراڵ تێرێنس جۆن ئۆشاونێسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ رایگەیاند "تا کۆتایی ئەم هەفتەیە زیاتر لە پێنج هەزار و ٢٠٠ سەرباز رەوانەی سنوورەکانی باشوور دەکەین. ئەمە تەنها دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەیە. بەردەوام دەبین لە رێکخستنی ئەم ژمارانە، بەڵام ئەوە بە تێبینی وەربگرن کە ئەم ژمارەیە وەک هێزی زیادە بۆ لای دوو هەزار و ٩٢ پاسەوانی نیشتمانیی کە ئێستا لەوێ جێگیرن، دەنێردرێت".
جەنەراڵ تێرێنس جۆن ئۆشاونێسی جەختی لەوەکردەوە، سەربازەکان وەک پشتیوانیی بۆ هێزەکانی سەر سنووری ئەمریکا-مەکسیک و لەبەرامبەر ئەو کاروانە کۆچەی کە نزیکبووەتەوە رەوانەی ناوچەکە دەکرێن و گوتی: "نزیکەی ٨٠٠ سەرباز لە ئێستادا بۆ سەر سنوور دەگوازرێنەوە".
له كاتێكدا ئه‌و بڕیارەی پنتاگۆن بووه‌ته جێی مشت‌ومڕ، ئه‌و هه‌نگاوه له میانی ساڵانی رابردوودا له دوای ئه‌فغانستان به زۆرترین گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازیی داده‌نرێت.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان 15 هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه و له عێراق پێنج هه‌زار و 200 و له سووریا دوو هه‌زار.
پنتاگۆن ئه‌و چالاكییه‌ی کە له سنووری مه‌كسیك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ناو نابوو "ئۆپه‌راسیۆنی نیشتمان په‌روه‌ری راستگۆ".
به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر كاروانی كۆچبه‌رانی به "داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی" له قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند "سوپاكه‌مان له چاوهڕوانیتاندا ده‌بێت".