Erdal Türkoğlu
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
هاتای - AA
له سنووری سووریا له شارۆچكه‌ی یایڵاداغی سه‌ربه پارێزگای هاتای، ده‌ست به‌سه‌ر بۆمبی ده‌ستكرد و چه‌كی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا گیرا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، زانیاری هه‌واڵگری به هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا گه‌یشتبوو كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، له سنووری سووریا له گوندەواری شارۆچكه یایڵاداغ چه‌كی لەژێرخاک شاردووەتەوە.
له هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی پۆلیس و جه‌ندرمه‌ی ناوچه‌كه‌دا، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 28 بۆمبی ده‌ستكرد، پێنج چه‌كی ئۆتۆماتیكی و ژماره‌یه‌كی زۆری بۆمب.
راگه‌یه‌نرا كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ و گشتگیر له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.