Ömer Faruk Yıldız
24 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2021
كوالا لومپور – AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له ئاكامی پێكدادان له‌نێوان سوپای میانمار و گرووپێكی چه‌كداری نه‌ته‌وه‌یی كه دژبە كوده‌تای سه‌ربازین له ویلایه‌تی كایاه له میانمار، ٤٠ سەرباز كوژراون.
رۆژنامه‌ی Kantarawaddy Times راگه‌یه‌ندراوی هێزه‌كانی به‌رگریی گه‌لی كارێن كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كه دژبە كوده‌تاكه‌ی یەکی شوباتن پێكهێندراوه، بڵاویكرده‌وه كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی دوێنێ پێكدادان له شاری شان كایاه سەربە ویلایه‌تی كایاه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوور پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی به‌رگریی گه‌لی كارێن و سوپای میانماردا روویداوه و به درێژایی رۆژ شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه.
باس له‌وه كراوه كه سه‌ربازان ویستوویانه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی مه‌ده‌نی له گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه بڕفێنن، به‌ڵام هێزه‌كانی به‌رگریی گه‌لی كارێن ته‌قه‌یان لێ كردوون و له ئاكامی پێكدادانهكانیشدا، ٤٠ سەربازی سوپای میانمار كوژراون.
له هه‌واڵه‌كه‌دا تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ كه له‌لایه‌ن سوپای میانماره‌وه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارهێندراوه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له زیانه گیانییه‌كانی هێزه‌كانی به‌رگریی گه‌لی كارێن نه‌كراوه و لای خۆیشیه‌وه سوپای میانمار هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ١٢ پۆلیس له ویلایه‌تی چین كه پێكدادانه‌كان له‌و ویلایه‌ته به‌چڕی به‌رده‌وامن، چوونه‌ته ریزی هێزه‌كانی به‌رگریی چینلاند كه یه‌كێكه له‌و گرووپه چه‌كداره نه‌ته‌وه‌یییانه‌ی دژبە كوده‌تاكه ده‌وه‌ستنه‌وه.