Halil İbrahim Başer,Mohammed Baqi Hussein
05 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی میانمار، ئۆنگ سان سوچی ئه‌نجام دا.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌ت و جیهان به‌گشتی نیگه‌رانن له كۆمه‌ڵكوژی و پێشێلكردنی مافی موسوڵمانانی ئاراكان.
هه‌ردوولا باسیان له رێگه‌چاره‌كانی كێشه‌كه و گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی به ناوچه‌كه كرد.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها وه‌بیریهێنایه‌وه كه توركیا تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆن دژ بە خه‌ڵكی سڤیل ئیدانه ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، گۆڕانی رووداوه‌كان بۆ قه‌یرانی مرۆیی جددی، بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی و كاردانه‌وه.
هەروەها رایگه‌یاندووە کە توركیا پشتگیریی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته هێز به‌كارنه‌هێنرێت و هه‌ستیاری نیشان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل زیانیان پێنه‌گات.
هاوكات ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده له‌وانه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس و سه‌ركۆماری به‌نگلادیش، عه‌بدول حه‌مید سه‌باره‌ت به قه‌یرانی میانمار په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجامداوه.