Fuat Kabakcı
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2020
بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١١٤ كه‌سی دیکە له هیندستان، ٨١٤ كه‌سی دیکە له به‌ڕازیل و ٤٢١ كه‌سی دیکە له مه‌كسیك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ١١٤ كه‌سی دیکە كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٨ هه‌زار و ٥٨٦ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٩٤ هه‌زار و ٣٧٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٧٥٤ هه‌زار و ٣٥٦ كه‌س.
تا ئێستا له هیندستان كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتره له یه‌ك ملیار و ٣٠٠ ملیۆن كه‌س، سێ ملیۆن و ٧٠٢ هه‌زار و ٥٩٥ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی دووه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا و ریزبه‌ندی سێیه‌میشی گرتووه له رووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌م په‌تا جیهانگیره‌وه.
- به‌ڕازیل
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل رایگه‌یاند به گیانله‌ده‌ستدانی ٨١٤ كه‌سی دیكه كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣١ هه‌زار و ٢١٠ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٣٣ هه‌زار و ٥٢٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٣١٥ هه‌زار و ٦٨٧ كه‌س.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٥٥٣ هه‌زار و ٤٢١ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٢١ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٠ هه‌زار و ٦٠٤ كه‌س.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج هه‌زار و ٦٧٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٦٦٣ هه‌زار و ٩٧٣ حاڵه‌ت؛ هه‌روه‌ها تا ئه‌مڕۆ، ٤٦٧ هه‌زار و ٥٢٥ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
له مه‌كسیك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاری رابردوودا.
بۆ یه‌كه‌مجاریش له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.