Abdullah Abdulmanaf Shukur
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٤٢٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٨١٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٩ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەکە ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٤٢٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٩١٧ تووشبوو، ٧٥٠ لە ھەولێر، ٦١٢ لە دھۆک ، ١١٢ لە گەرمیان، ٣١ لە ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨١٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٣١ کەس، ٢٥٧ کەس لە ھەولێر، ١٧٧ کەس لە دھۆک ، ٣٦ لە گەرمیان، ھەشت کەس لە ھەڵەبجە و پێنج کەسیش لە راپەڕین.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩ کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەس لە سلێمانی، شەش لە دھۆک، پێنج لە ھەولێر و یەک کەسیش لە ھەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و ٤٦٩ ھەزار و ١٦٦ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٢٣٤ ھەزار و ٣٨٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٢٠٠ ھەزار و ٤٦٨ کەس چاکبوونەتەوە و تا ئێستاش چوار ھەزار و ٨٠٥ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.