دیاربەکر
زێرنگەر و بازرگانانی زێڕوزیو لە شاری دیاربەکر بەشداری لە ٢٢ھەمین پێشانگای خشڵ لە شاری (کیێف)ی پایتەختی ئۆکرانیا دەکەن.
بەرپرسی ژووری زێڕنگەرانی دیاربەکر (مستەفا ئاککوڵ) گوتی "ئێمە پێشتر لە ئیتاڵیا و دوبەی و تایلاند بەشداریی ھەمان پێشانگامان کردووە، خوازیارین بەشداریکرنمان کاریگەریی باشی لەسەر ھاوردە و ھەناردە و بازرگانی خشڵی وڵاتەکەماندا ھەبێ."