دیاربەکر
دوای ھیممەتی کەمپینی کۆمەک و یارمەتی بۆ رۆژئاوا لەلایەن ئەنجومەنی ئافرەتانی (بەدەپە) ئەو کۆمەک و یارمەتییانەی لە شارەکانی (ئەرز رۆم،باتمان، کۆنیا) کۆکرابوونەوە، نێردرایە شارۆچکەی (باغلار) لە دیاربەکر. لەوێشەوە بەڕێکرا بۆ رۆژئاوا.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کۆمەک و یارمەتییانە لەرێی گومرگی شارۆچکەی (سوروچ)ی سەربە ئورفە دەگەیەنرێتە خەڵکی رۆژئاوا.