کاراچی
کاربەدەستانی پاکستان رایانگەیاند: ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی رۆژی سێشەممە(٢٤ی ئەیلول) گەیشتە ٢١٧ کەس.
بومەلەرزەکە بەھێزی ٧.٨ پلەی رێختەر باشووری رۆژئاوای پاکستانی لەراندەوە.
بەپێی زانیاریی تیمی فریاگوزاریی (٢٠٨) کەس تەنیا لە ھەرێمی (ئاڤاران) بونەتە قوربانی.
خەڵکی شارەکانی (کاراچی، حەیدەر ئاباد، کەتتا، سیند) کەوتبوونە دڵەخورپەو نەیانوێرا لەماڵی خۆیان ئۆقرە بگرن.