Büşranur Keskinkılıç,Ömer Aşur Çuhadar
04 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2025
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە برۆکسل پایتەختی بەلجیکا چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئیستۆنیا، مارگوس تساکنا کەوت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە برۆکسل، ھاکان فیدان چاوی بە مارگوس تساکنا کەوتووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وردەکاری لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکە، نەخراوەتەڕوو.
دوێنێ پێنجشەممە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە برۆکسل دەستی پێ کرد کە تا ئەمڕۆ ھەینی بەردەوام دەبێت.