Muhammed Emin Canik
30 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
دیلە ئیسرائیلییەکانی دەستی لیواکانی عێزەددین قەسامی باڵی سەربازیی حەماس، ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ "بە ئەنجام نەدانی دیل بە دیل" دەیانکوژێت و، تووڕەیی خۆیان دەربڕی.
لیواکانی قەسام، لە كەناڵی تێلێگرام گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە تیایدا ئیسرائیلییە دیلەکان پەیام ئاڕاستەی ناتانیاهو دەکەن.
یەکێک لەو سێ ئافرەتە دیلەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەون، بە تیشکخستنە سەر کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوێنێی خێزانی دیلەکان ڕایگەیاند: "دەزانین کە پێویستە ئاگربەست ڕابگەیەندرێت و ئێمە ئازاد بکەن. بەڵێنتان دا بۆ ئازاد کردنمان".
ئافرەتە ئیسرائیلییەکە ڕاشیگەیاند: "گیرۆدەی شەرمەزاری سیاسیی و سەربازیی و ئەمنیی تۆین، چونکە تۆ لە ٧ی تشرینی یەکەمدا کارەکانت خراپ کرد، چونکە لە وێ سوپا نەبوو، کەس نەهات، کەس ئێمەی نەپاراست. لە هەلومەرجێکدا زیندانیین کە 'مەرج'ی تێدا نییە. (ناتانیاهو) ئێمە دەکوژیت، ئایا دەتەوێت هەموومان بکوژیت، دەتەوێت هەموومان بە سوپای ئیسرائیل بەکوشت بدەیت، بەس نییە هەموویت کوشت، ئایا کوشتنی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بەس نییە بۆ تۆ؟".
ئەو ئافرەتە دیلە کە داوای لە ناتانیاهو کرد دیل گۆڕینەوە ئەنجام بدات، ڕایگەیاند: "ئێستا ئێمە ئازاد بکە. (بە ئاماژە دان بە فەڵەستینیییەکان) دەستبەجێ هاووڵاتیانی ئەوان و زیندانیانیان ئازاد بکە. هەمووان ئازاد بکە، با بگەڕێینەوە بۆ لای خێزانەکانمان. هەر ئێستا!".