Lale Köklü
15 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2018
هاتای - AA
یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به ناوی ء.ا.ی ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه بارهه‌ڵگرێكی خه‌ڵكی مەدەنی گوندی قورهرییهی كردبووه ئامانج له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا، چوار كه‌س کوژران كه یه‌كێكیان ساوا و دوویان منداڵ بوون.
له‌و دیمه‌نانه‌ی كه له لایه‌ن فڕۆكه بێفرۆكهوانهكانهوه تۆماركراوه، ده‌بینرێت ئه‌و تیرۆریسته‌ی ده‌ستگیركراوه ئه‌وه بووه كه تهقهمەنییەكانی له زه‌رفی سپی‌دا بۆ شوێنه‌كه گواستووه‌ته‌وه.
دوای ده‌ستگیركردنی تیرۆریسته‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته توركیا و دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه، ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
ده‌ركه‌وتووه ئه‌و تیرۆریسته پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به شێوەیەکی نایاسایی له توركیاوه چووته سووریا و دواتر پەیوەندی بە ریزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه کردووە.