Adel Bin Ibrahim Bin Elhady Elthabti, Halime Afra Aksoy
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2021
تونس - AA
وەزارەتی ناوخۆی تونس رێگریکردن لە ١١ هەوڵی کۆچ و دەستگیرکردنی ٢٣١ کۆچبەری راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تونس-ەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە یەکەکانی پاراستنی کەناراوەکان، رێگریان لە ١١ هەوڵی کۆچ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن نەکراوە، بەڵام ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٢٣١ کۆچبەر دەستگیرکراون کە ١٠٤یان ئەفغانستانی و ئەوانی دیکە تونسی بوون.
وڵاتانی وەک تونس و لیبیا لە باکووری ئەفریقا، خاڵێکی دەرچوونە بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بگەن بە ئەورووپا.
ساڵانە هەزاران کۆچبەر بە ئومێدی ژیانێکی باشتر لە ئەفریقاوە بە دەریای ناوەڕاستەوە دەیانەوێت بگەن بە ئەورووپا.
لە کاتێکدا بەشێک لە کۆچبەران دەگەن بە ئەورووپا، بەشێکیشیان لە دەریادا گیانلەدەست دەدەن.
گوتەبێژ لە کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، کارلۆتا سامی لە چواری ئایاری رابردوودا رایگەیاندبوو ''لە سەرەتای ٢٠٢١ەوە تا مانگی ئایار، لانیکەم ٥٠٠ کۆچبەر کە هەوڵیانداوە لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە کۆچ بکەن بۆ ئەورووپا و لە دەریادا گیانیان لەدەستداوە''.