تونس
سەركردەی بزوتنەوەی نەھزەی تونس راشد غەنوشی سەبارەت بە كوژرانی فڕۆكەوانە ئوردنییەكە لەلایەن داعشەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند "كارێكی وەحشیگەرانەیە" و ئاماژەی بەوەشدا كە لە مێژووی ئیسلامدا كاری لەو جۆرە رووی نەداوە.
راشد غەنوشی سەبارەت بە پرسی كوژرانی كەساسبە و بوونی سەلمان كۆڕی عەبدلعەزیز ئال سعوود بە شای سعوودیە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند: " ئەوە لە شای نوێی سعوودییە چاوەڕوانی دەكەین كە رۆڵبگێرێت لە ئاسایی كردنەوەی رەوشی میسر، سووریا و ناوچەكانی دیكە". غەنوشی نیگەرانی خۆی لە مەڕ رووداوەكانی میسر دەربڕی و گوتی: " ھیواخوزام سەرجەم لایەنەكانی سیاسیەكانی میسر لە یەك ئاراستەدا بگەن بەیەك و وەكو توونس چۆن دەڵێن "توونس ھی سەرجەم ھاوڵاتیانی توونسە بە ھەمان شێوە ئەوانیش بە بڕوای "میسر ھی سەرجەم ھاووڵاتیانی میسرە" مامەڵە لەگەڵ یەكتردا بكەن. رێگە بە جیاكەرەوەیی نەدرێت چونكە بە جیاكردنەوەی ھاووڵاتیان كێشەكان چارەسەر ناكرێن.
تاكە ریگا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتایی ھێنان بە قەیران و جەنگ رێككەوتنی ھێزەكانی ناوخۆیی وڵاتە.
راشد غەنوشی سەبارەت بە كوژرانی فڕۆكەوانە ئوردنیەكە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا بە دەستی داعش بە شێوەیەكی دڕندە كوژرا ئایەتێكی قورئانی وەبیر ھێنایەوە و گوتی: "لەبەرانبەر ئەو وەحشیەتە خەریكە ئاسمان و زەوی شەق شەق دەبێت، چیاكان دەرووخێن. لە مێژووی ئیسلامییەتدا رووداوێكی لەوجۆرە رووینەداوە. سوتاندنی مرۆڤێك لە میژووی ئیسلامییەتدا نەبینراوە، ئەو كردارە كاریێكی وەحشیگەرانەیە."