14 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2020
بينگۆل - AA
پارێزگاى بينگۆل راگهیهنراوێكی لهبارهی ئەو بوومەلەرزەیهی كاتژمێر ١٧:٢٤ شارۆچكەى كارليئۆڤاى لە بينگۆل هەژاند، بڵاوكردهوه و ئاماژه بهوهدهكات، كار لەسەر رزگاركردنى سێ كەس كە يەكێكيان گوندپارێزە لە ژێر داروپهردووهكاندا لە گوندى كاياپنار دەكەن.
لەو راگهیهنراوهی كە لە پارێزگاوە بڵاوكراوەتەوە، ئەوە وەبيرهێنايەوە كە لە كاتژمێر ١٧:٢٤ بوومەلەرزەيەك بە گوڕى ٥،٧ پلە گوندى كاياپناری لە نێوان كارليئۆڤا-يەديسو، لە بينگۆل هەژاندووه.
راگهیهنراوهكه جەختى لەوە كردەوە كە لە كاتژمێر ١٨:٥٠وە هيچ رووخان و برينداربوونێك لە ناوەندى شارى بينگۆلدا رووينەداوە و تێيدا هاتووە:
"داڕمان لە دوو تاوەرى ئێشكگرتن لە بنكەيەكى جەندەرمە لە گوندى كاياپنار روويداوە. لە هەريەك لەم دوو تاوەرەدا گوندپارێزێكمان هەن و هەردوو گوندپارێزەكە لە ژێر دارووپهردووهكاندا ماون، يەكێك لەوان لە رێگەى تيمەكانى گەڕان و دۆزينەوە رزگاركرا. كارەكان بۆ رزگاركرنى گوندپارێزەكەى ديكە بەردەوامە. لە گوندى كاينارپنار سێ هاووڵاتيمان كە يەكێكيان منداڵە لە ژێر داروپهردوودا ماون. منداڵەكە رزگاركرا و كار بۆ رزگاركردنى هاووڵاتييەكانى ديكە بەردەوامە".
- پێنج هاووڵاتى لە شارۆچكەى يەديسو لە ژێر داروپهردوودا رزگاركراون
راگهیهنراوهكه ئاماژەى بەوەشكردووه، پێنج خانوو لە گوندى ديناربهى لە شارۆچكەى يەديسو رووخاوە و تێيدا هاتووە:
"لە ناوچەى ديناربهی-مالكۆچ دوو، لە گوندى ئەلماليش سێ هاووڵاتيمان لە ژێر داروپهردوودا رزگاركردووه. ئەو هاووڵاتيانەى كە لهژێر داروپهردووهكاندا رزگاركراون بارى تەندروستييان جێگیره و سهرجهمیان بۆ نەخۆشخانە گوازراونهتهوه. لەو گوندانەى كە زيانەكانى تێدا دەستنيشانكراون لە قۆناغى يەكەمدا بە پەلە كارمەند و ئۆتۆمبيلى گەڕان-رزگاركردنى ئافاد لە بينگۆلەوە نێردران. جگە لەوە تيمەكانى گەڕان و رزگاركردن لە پارێزگاكانى ئهرزهڕۆم، دياربەكر، مووش، ماڵاتیا و دێرسم بۆ ناوچەى بوومەلەرزەكە بەڕێكەوتوون".