Tuğçenur Akgün
21 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2022
واشنتۆن - AA
دەنگۆی ئەوە هەیە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە دوای دەستپێکی جەنگی وڵاتەکەیەوە لە ٢١ی کانوونی یەکەمدا، یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ ئەمریکا ئەنجام بدات.
راگەیاندنەکانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی، بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنێکی هاوبەشی کۆنگرێس، ئەمڕۆ دەگاتە واشنتۆن و لە کۆشکی سپیش لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە چەند سەرچاوەیەکەوە وەریگرتوون، بەرپرسانی ئەمریکا، سەردانەکەی ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی-یان پشتڕاست نەکردووەتەوە و باسیان لەوە کردووە کە سەردانەکە پەیوەستە بە بارودۆخی ئەمنییەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە بڕیاربوو ئەمڕۆ، کۆشکی سپی وردەکاری هاوکارییە سەربازییە نوێکانی بۆ ئۆکراینا ئاشکرا بکات، تا ئێستاش نازاندرێت کە ئایا هاوکارییەکان سیستمی بەرگریی ئاسمانیی "پاتریۆت" لەخۆدەگرن یان نا.