Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Afra Aksoy,Hemın Othman Mohammed
31 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
جێگیری پێشووی سه‌ركۆماری میسر، محه‌مه‌د به‌رادعی كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێن.
له تویتێكیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووەتەوە، به‌رادعی ئاماژه‌ی به زنجیره‌یه‌ك پێشێلكاریكردووە كه له ماوه‌ی رابردوودا له میسر به‌رامبه‌ر هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌دار و چالاكوان كراوه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووەتەوه كه ئه‌و په‌یڕه‌وه زیان به داهاتووی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌رادعی له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووە "ئه‌ندازیار یه‌حیا حوسه‌ین عه‌بدولهادی ده‌ستگیركراوه و نازاندرێت له كوێیه. ئه‌ندازیار ئه‌شره‌ف شهحاتە و دکتۆر مسته‌فا نه‌جار بێ سه‌روشوێنن. دکتۆر عه‌بدولمونعیم ئهبولفوتوح و دکتۆر شادی غه‌زه‌لی حەرب و حازم عه‌بدولعه‌زیم له گرتووخانه‌ن. ئه‌و ناوانه ته‌نها نموونه‌ی كه‌می ژماره‌یه‌كی بێ شومارن. ئه‌و رێگایا نابێت كه میسر به داهاتوو ده‌گه‌یه‌نێت".