وێستگەی کالینینسکایا دەکەوێتە شاری ئودۆملیای ھەرێمی تڤەر لە نێوان شارەکانی مۆسکۆ و پترسبۆرگ. رووبەرەکەی دەگاتە سێ سەد ھێکتار زەوی، دووری لە مۆسکۆ ٣٦٠ کیلۆمەتر و٤٠٠ کیلۆمەتر لە پترسبۆرگە.
وێستگەکە ٧٠%ی کارەبای ھەرێمی تڤەر دابین دەکا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ملیۆنێک و سێ سەد ھەزار کەسە.
ھەروەھا کارەبای بەشێک لە شارەکانی مۆسکۆ، پترسبۆرگ، ڤلادیمیر و چەرەپۆڤێتس دابین دەکا.