ئاكمەسجیت
بەپێی لێدوانێکی چاپەمەنیی لە راگەیاندنی پەرلەمانی کریمیا، ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز کردووە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر جاڕنامەی سەربەخۆیی کریمیا کراوە، پەرلەمان بە ٧٨ دەنگ بۆ ریفراندۆمی ١٦ی ئادار پەسەندی کردووە.
ناوەڕۆکی جارنامەی سەربەخۆیی کریمیا بەو جۆرەیە
ئەگەر بێتو لە ریفراندۆمی ١٦ی ئەم مانگە راستەوخۆ خەڵکی کریمیا دەنگ بە جیابوونەوەی کریمیا لە ئۆکرانیا بدا بۆ چوونە پاڵ روسیا، ئەوا کریمیا وەکو کۆمارێکی سەربەخۆ رادەگەیەنرێ. کۆماری کریمیا کۆمارێکی دیموکراتی، عەلمانی و فرە پێکھاتە دەبێ. بەڵێنی پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوخۆیی دەدا.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.