Şeyma Uzundere
02 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2023
ئەنقەرە – AA
لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە شاری بالتیمۆر سەربە ویلایەتی میریلاند رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوو کەس کوژران و ٢٨ی دیکەیش بریندار بوون.
گوتەبێژی پۆلیسی بالتیمۆر، ڵینسی ئێڵجیج بە تۆڕی هەواڵیی "CNN"ی راگەیاندووە، بەرەبەیان دەستڕێژی گولـلە لە ئاپۆرای خەڵک کراوە کە بەشداربوون لە چالاکییەکدا.
لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاماژەیان بەوە داوە لە ئاکامی رووداوەکەدا، دوو کەس کوژراون و ٢٨ی دیکەیش بریندار بوون.
نۆ لە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و برینی سێیانیان سەختە.
شایەتحاڵان ئاماژە بەوە دەدەن لە کاتی تەقەکردنەکەدا، ٢٠ بۆ ٣٠ جار دەنگی تەقە بیستراوە.
هێشتا زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەنجامدەر یان ئەنجامدەرانەوە نەدراوە.