Emre Gürkan Abay
12 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2022
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، کاردانەوەی بەرامبەر بانگەشەکانی ئەمریکا نیشاندا کە باس لەوە دەکەن، رووسیا لە ماوەیەکی نزیکدا ئۆکراینا داگیر دەکات.
لەو بارەیەشەوە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە کۆتایی ٢٠٢١ و سەرەتای ٢٠٢٢دا هەڵمەتێکی مێدیایی دەستیپێکردوە بۆ ئەوەی باوەڕ بە رای گشتی بهێندرێت کە رووسیا دەیەوێت ئۆکراینا داگیر بکات.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا باسی لەوەش کردوە کە لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە میدیاییەدا، ژمارەیەکی زۆر راگەیاندنی ساختە بەکارهاتوون، ئەوەش هاتووە کە "لە پێناوی ئەوەی کە داوا رەواکانی رووسیا لە بارەی دڵنیاییە ئەمنییەکانەوە لەکەدار بکرێت، هێرشی ئەلکترۆنی پيلانبۆداڕێژراو دەکرێتە سەر مۆسکۆ.
لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدرێت وا نیشان بدرێت کە کارەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لە بارەی جیۆپۆلەتیک و جێگیر کردنی سەرباز لە خاکی ئۆکراینادا کارێکی دروستە".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە بەرپرسان و راگەیاندنەکانی رۆژئاوا، بۆ شاردنەوەی پەلامارەکانیان، هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە و لە هەوڵی بۆسە داناندان بۆ ئەوەی گرژییەکانی دەوری ئۆکراینا روو لە هەڵکشان بکەن.