Dmitri Chirciu,Mohammed Baqi Hussein
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2019
مۆسكۆ - AA
بەبۆنەی یەکی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران رێپێوانێك لە مەیدانی سوور لە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا، بەڕێوەچوو.
رێپێوانەكە بەپێشڕەویی سەندیكاكانی كرێكاران رێكخراوە و نزیكەی 100 هەزار كەس بەشدارییان تیایدا كرد.
بەشداربووان بە هەڵگرتنی ئاڵا و میزەڵدانی رەنگاوڕەنگ، دیمەنێكی سەرنجڕاكێشیان دروستكردبوو.
بەشداربووان لە دروشمەكانیاندا داوای چاكسازی، هەلی كار، ئاسایشی كار و زیادكردنی مووچەیان كرد.
بەبۆنەی یەکی ئایارەوە لە سەرتاسەری رووسیا چالاكی جۆراوجۆر رێكدەخرێت.