Selman Tür
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
لە باتمان، بە بەشداری ژمارەیەک حزب و بەسەرپەرشتی ٥٠ رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی، بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لەدژی کارەکانی پەکەکە و داعش و رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)، ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکی لقی باتمانی کۆمەڵەی مافەکانی پەروەردە و هزری ئازاد، شەفیق سەڤیم بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ژمارەیەک حزب و پلاتفۆرمی هۆگرانی پێغەمبەر، پلاتفۆرمی هزر و باوەڕ، کۆمەڵەی پیاوانی کاری سەربەخۆ، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی فەرمانبەران و بە سەرپەرشتی ژمارەیەکی زۆری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشداری لە رێپێوانەکەدا دەکەن.
سەڤیم ئاماژەی بەوە دا کە کاتژمێر شەشی ئێوارەی سبەی لە فولکەی ئەسەنتەپە کۆدەبنەوە و لەوێوە بۆ پارکی ئەتاتورک ڕێپێوان ئەنجام دەدەن. لە دوای رێپێوانەکەش لە نزیکی باڵەخانەی پارێزگای باتمان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا لە شەقامی عەدالەت، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن.
ناوبراو، بانگهێشتی هەموو هاووڵاتییانی کرد بۆ بەشداریکردن لەو رێپێوانەدا و تیرۆر ئیدانە بکەن.