Ali Cura
12 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2019
مۆسكۆ - AA
لە ئاکامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سوپای رووسیا له ناوچه‌ی كراسنۆدار باشووری ئەو وڵاتە تیمەکەی کە لە دوو کەس پێکهاتبوون، گیانیان لەدەست دا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی كۆرینۆڤسك، هێلیكۆپته‌رێكی جۆری Mİ-28N، به هۆی نالەباری رەوشی كه‌شوهه‌واوه له‌میانی مه‌شقدا كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه. له‌و رووداوه‌شدا تیمه‌كه‌ی كه دوو كه‌س بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا باس له‌وه ده‌كرێت كه هێلیكۆپته‌ره‌كه ته‌قه‌مه‌نی لەناودا نه‌بووه، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه له‌و شوێنەی کە هێلیكۆپته‌ره‌كه كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه هیچ زیانێك نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌یش كرا كه لیژنه‌یه‌ك له به‌رپرسانی هێزه‌كانی ئاسمانیی رووسیا لێكۆلینه‌وه‌یان له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.